بایرن میونشن بە واژۆکردنی گرێبەستێک قازانجی ساڵانەی زیاد دەکات

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پرۆژەی کارگێڕیی نوێ، بەم نزیکانەش گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای “ئالیانز” نوێدەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، ئیدارەی یانەی بایرن میونشن لەگەڵ کۆمپانیای “ئالیانز” ڕێککەوتنێکی نوێی کردووە، بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەوە پەیوەندیی نێوان یانەکە و سپۆنسەرە سەرەکییەکە بە بڕێکی زیاتر نوێدەکرێتەوە.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، بایرن تاوەکو 2033 گرێبەست لەگەڵ “ئالیانز” نوێدەکاتەوە، ساڵانە لەبری هەشت ملیۆن یورۆ (13) ملیۆن وەردەگرێت، واتا کۆی (130) ملیۆن تاوەکو گرێبەستە نوێیەکە کۆتاییدێت.

بەرزبوونەوەی تێچووی گرێبەستەکە بە ڕێژەی لەسەددا 62.5 کاریگەریی لەسەر داهاتی ساڵانەی یانە باڤارییەکە دەبێت، بەهۆیەوە دەتوانن چەند گرێبەستێکی گەورە واژۆ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌ مایۆرکاوه‌ به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مه‌درید

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خوولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ…
Total
0
Share