ڤۆلەر: کەس ناتوانێت پێم بڵێت ئەرجەنتین لە ئێمە باشترە

بەڕێوەبەری نوێی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ڕودی ڤۆلەر متمانەی خۆی بۆ پێکهاتەی ئەڵمانیا دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان پێکهاتەی “مانشافت” و ئەرجەنتینی پاڵەوانی جیهاندا نابینێت.

ڤۆلەر دەڵێت، “هێشتا تیپێکی باشمان هەیە، جگە لە لیۆنێل مێسیی یاریزانە نایابەکەی ئەرجەنتین، کەس ناتوانێت پێم بڵێت هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە هەڵبژاردەی ئێمە باشترە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یاریزانانەی لە یارییە دۆستانەکاندا بانگهێشت دەکرێن بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی، دەبێت هاوشێوەی یارییەکانی پاڵاوتن ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن.

دوای شکستی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مۆندیالی قەتەر، ڤۆلەر پۆستی بەڕێوەبەری هەڵبژاردەکەی وەرگرت، جێگەی ئۆلیڤەر بیرهۆفی گرتەوە کە چەند ساڵێک لە پۆستەکەدا بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە ماڵەكەی خۆی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئەنجلینا جولی و نادیە موراد سەردانی گوندی كۆجۆ لە شەنگال دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share