تەنها یەك گرێبەست لەبەردەم ڕۆناڵدۆ بووە

لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا تەنها یەك گرێبەست لەبەردەم كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی مانچستەر یونایتد بووە.

دیڤد ئۆرنیستن لە زە ئەتلەتیك ئاشكرایكرد، هیچ گرێبەستێكی فەرمی نەچووە بۆ ڕۆناڵدۆ لەلایەن یانەكانی ئەوروپاوە.

باسیشی لەوە كرد كە هەردوو یانەی ناپۆلی و چێڵسی پەیوەندیان پێوە كردووە و بابەتەكە تەنها بە تەلەفۆن كراوە.

جەختیشی لەوە كردەوە كە تاكە گرێبەست لەبەردەستی ڕۆناڵدۆ بوبێت، لە یانەی هیلالی سعودییەوە پێی گەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share