بەرشلۆنەی چاڤی چوار ڕیکۆردەکە دەشکێنێت؟

یانەی بەرشلۆنە لەم وەرزەدا یەکێک لە باشترین وەرزەکانی بەڕێدەکات، توانیویانە بە جیاوازی (15) خاڵ پێش یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەریان بکەون.

جگە لە ناسناوی “لالیگا”، یانە کەتەلۆنییەکە تاوەکو کۆتایی وەرز دەتوانێت چوار ڕیکۆردی مێژوویی بشکێنێت، کە چەندین ساڵە بەناوی یانەکانی ئیتاڵیا و ئینگلتەراوەیە.

زۆرترین خاڵ

بەرشلۆنە دەتوانێت ببێتە یەکەمین یانەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا، کە لە (38) یاریی وەرزێکدا (104 خاڵ) کۆبکاتەوە، ئەگەر بێتو سەرجەم یارییەکانی داهاتووی بباتەوە.

ئەم ڕیکۆردە بەناوی یوڤانتۆسەوەیە (102 خاڵ).

کەمترین گۆڵ

لەم وەرزەدا “بلاوگرانا” تەنها نۆ گۆڵی لێکراوە، ئەگەر تاوەکو کۆتایی وەرز ژمارەکە لە (14) گۆڵ تێپەڕ نەکات دەبێتە ڕیکۆرد.

ئەم ڕیکۆردە بەناوی چێڵسی-یەوەیە 2005/2006 (15 گۆڵیان لێکراوە)

گۆڵی خاوێن

تێر شتیگن (20) جار گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە “کلین شیت”، لەم وەرزەدا دەتوانێت ڕیکۆرد بشکێنێت.

ڕیکۆردی گۆڵی خاوێن بە ناوی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆناوەیە کە (26) کلین شیتە.

زۆرترین بردنەوە

بارسا دەتوانێت ببێتە خاوەنی زۆرترین بردنەوە لە وەرزێکدا، بە بردنەوەی یارییەکانی کۆتایی وەرز (33 بردنەوە) تۆماردەکات.

ئەم ڕیکۆردە بەناوی یوڤانتۆسەوەیە (31 بردنەوە) لە وەرزێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گه‌یشته‌ قۆناغی 16 و مونشنگلادباخ ئه‌رکی ڕیاڵ و ئینته‌ری قورسترکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ دوو یاری گرنگ ئه‌نجامدران، مانچسته‌ر سیتی گه‌یشتنی به‌…
Total
0
Share