هاوژین عوسمان: پێشتر بە نووسراوی نهێنی دامەزراندن بۆ چەند شوێنێك كراوە و سلێمانی بێبەشكراوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەڵێنانەی پێماندرابوو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش تائێستا جێبەجێنەكراوە، جەختیشدەكاتەوە پێشتر بە نووسراوی نهێنی دامەزراندن بۆ چەند شوێنێكی دیكە كراون و سلێمانی بێبەشكراوە.

هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زیاتر لە 12 هەزار دانەمەزراوی تەندروستییمان هەیە و پێنج هەزار دانەمەزراویش فەرمانی خۆبەخشیان هەیە و دانەمەزرێندراون.

ئاشكرایكرد، “چەند جارێك داوامانكردووە دەرفەتی دامەزراندنیان بۆ بڕەخسێندرێت و لە چەند ناوەندێكی تەندروستیی گرفتی كەمیی كارمەندانی تەندروستیمان هەیە و تائێستا هەوڵەكان هیچ ئەنجامێكی نەبووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوی نهێنیی دامەزراندنی بۆ چەند شوێنێكی دیكە ئەنجامداو سلێمانی بێبەشكراوە و ئێمە وەكو سەندیكا پشتیوانی لە داوا ڕەواكانی دانەمەزراوان دەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم: لە دوو رۆژی پشووی سەرژمێریدا 22 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دراوە

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی یەكەم و دووەمی پشووی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان (22) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی…
Total
0
Share