سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی شوێنە کلتورییەکانی شارەکە بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بارەگای مەلیک مەحمود و مۆزەخانەی مامۆستا جەمال نەبەزی بەسەرکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بە ئامانجی خستنەڕووی پاڵپشتی سەرۆکایەتی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی بۆ هەرکارێک کە خزمەت بە پاراستنی کەلەپور و شوێنەواری ئەم شارە بکات، سەردانی هەر یەکە لە بارەگای مەلیک مەحمود و مۆزەخانەی مامۆستا جەمال نەبەزی کرد.

لە سەردانەکەیدا سەرۆکی شارەوانی، بەڵێنی هەموو هاوکارییەکی پێدان کە لە توانای شارەوانیی سلێمانی بێت.

لەیلا عومەر جەختیکردەوە، چەند پڕۆژەی خزمەتگوزاری گرنگە بۆ ئەم شارە بەهەمان شێوە هەبوونی مۆزەخانە و شوێنەواری کلتوری و دێرینی ئەم شارە گرنگە بۆ نەوەی ئێستا و داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەن حسێن: ئەو 195 کەسەی لە شارەوانیی سلێمانی لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە گرێبەستەکەیان درێژکرایەوە

ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو 195 کەسەی…
Total
0
Share