لە ناو مزگەوت و لە كاتی سوجدەدا دراوسێكەی سەریبڕی

پیاوێك لە نوێژدا كاتێك كڕنووش دەبات، دراوسێكەی چەقۆیەك لە ملی دەدات و دەیكوژێت.

ڕووداوەكە دوێنێ لە كاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینیدا ڕوویداوە، ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە و میدیای میسری بە “تاوانێكی سەیر” ناوزەدیكردووە و دەڵێت، پیاوێك لە گوندێكی شاری دكرنەسی پارێزگای دەقهەلییە، لە كاتی كڕنووشبردندا دراوسێكەی كوشتووە.

بەپێی زانیارییەكان، كوژراوەكە ناوی عەوەز شربینییە و تەمەنی 48 ساڵ بووە، دراوسێكەی بە ناوی سابیر فەرەجی تەمەن 33 ساڵ لە كاتی دوایین كڕنووشی نوێژی هەینیدا، لە پشتەوە چەقۆیەكی داوە لە ملی قوربانییەكە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

نوێژخوێنان بكوژەكەیان لە ناو مزگەوتەكەدا دەستبەسەركردووە و ڕادەستی پۆلیسیان كردووە. بەپێی دانپێدانانی بكوژەكە لە لێكۆڵینەوەدا، كوژراوەكە بە بەرچاوی خەڵكەوە سەرزەنشتی كردووە چونكە بكوژ “نووسین و وێنەی لەسەر دیوارەكانی ناو گوندەكە كێشاوە كە لە جادوو دەچوون”. لە تۆڵەی ئەو سەرزەنشتكردنەدا، تۆمەتبارەكە بڕیاریداوە لە كاتی نوێژی هەینیدا بە بەرچاوی خەڵكەوە بیكوژێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوری وه‌زیری پێشووى دانیمارك زیندانی ده‌كرێت

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوریی دادگایه‌كی دانیمارك سزای زیندانیكردنى بۆ وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد. كه‌ناڵى”بی بی سی”ى…
Total
0
Share