زیندانەکانی سوید کێشەی نەبوونی مەلایان هەیە.. ڕێژەی تاوانی موسڵمانان زیادیکردووە

photo:Björn Larsson Ask

بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی تاوانکردنی موسڵمانان لە وڵاتی سوید، زیندانەکانی ئەو وڵاتە کێشەی نەبوونی مەلایان هەیە و مەلاکان فریای زیندانەکان ناکەون.

ئەو مەلایانەی لە زیندانەکاندا دامەزراون، هەوڵی چاکسازیی دەروونی و سڕینەوەی بیری توندڕەویی موسڵمانان دەدەن، بەڵام ئێستا مەلاکان فریای ئەو هەموو زیندانییە ناکەون.

بەپێی یاسا لە وڵاتی سوید هەموو کەسێک مافی هەیە پەیڕەوی لە ئایینەکەی بکات، بۆیە لەناو زیندانەکانیشدا هەمان ماف دەیانگرێتەوە.

بەهۆی کەمیی ڕێژەی مەلاکانەوە، ڕۆژانە یەک مەلا دەبێت سەردانی چەند زیندانێک بکات، زیندانەکانیش لە وڵاتی سوید دوورن لە یەکەوە و مەلاکان داوایان کردووە ئەو کاتەی لە ڕێگادا لێیان دەڕوات وەک کاتژمێری کار بۆیان هەژمار بکرێت.

دەزگای ڕوبەڕوبوونەوەی تاوان لە سوید، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕەنگە بتوانن کاتژمێرەکانی ڕێگا بۆ مەلاکان بکەن بە کاتژمێری کار، بەڵام ناتوانن ژمارەی مەلاکان زیادتر بکەن.

بابەتی پێشتر

حکومەتی ئیسپانیا فریای ڕیاڵ و بارسا کەوت

بابەتی دواتر

لە پەرلەمانی بەریتانیاوە داوای گفتوگۆكردن لەبارەی "تیرۆریستبوون"ی پەكەكە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share