بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و 25 کەس رزگارکران و تەرمی کۆچبەرێکیش دۆزرایەوە.

دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، کاتژمێرەکانی کۆتایی دوێنێ بەلەمێک لە ناوچەی دەریایی ئاگیۆس ئیسیدۆرۆس لە باکووری رۆژئاوای کارلۆڤاسی، سامۆس بە ژێرئاوکەوتوویی دۆزرایەوە و 25 کۆچبەری تێدا رزگارکران و تەرمیێکیش دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت ژمارەیەک کۆچبەر بێسەروشوێن بن و تا ئێستا بەتەواوی ژمارەیان نەزاندراوە.

باسیلەوەشکرد، تا ئێستا ناسنامەی رزگاربووەکان و قوربانییەکانیش نەزاندراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share