بارهەڵگرێك لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا

ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا، هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت، شۆفێرەكە سەلامەتە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مسیۆبۆشی کانتەر کە سەوزە و میوەی بارکردبوو، لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، شۆفێری بارهەڵگرەكە سەلامەتە.

ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان – كەلار بە ڕێگای مەرگ ناودەبرێت و ئەمە دووەم ڕووداوی هاتوچۆ بوو كە ئەمڕۆ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕوویانداوە. پێشتر و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، بەهۆی پێکدادانی سێ بارهەڵگر و تاکسییەکەوە لەسەر ڕێگای زەڕایەن – دەربەندیخان، چوار کەس برینداربوون.

بابەتی پێشتر

بە ماڵئاواییکردنی شاژن، چارڵسی سێیەم بە فەرمی بوو بە پاشای بەریتانیا

بابەتی دواتر

سبەینێ وادەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ فەرمانگەكانی سلێمانی تەواو دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە دوكان خنكا

كەمێك لەمەوبەر گەنجێك لە بەلەمەكەی كەوتەخوارەوە و لە ئاوی دەریاچەی دوكان-دا خنكا. ڕێژین ڕەئووف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای دوكان…
Total
0
Share