نزیکەى 100 خێزانى ئێزدى بۆ ناوچەکانیان دەگەڕێنەوە

پاش زیاتر لە 10 ساڵ ئاوارەیى، نزیکەى 100 خێزانى ئێزدى لە کامپەکانى ئاوارەبووانەوە لە هەرێم بۆ ناوچەکانى خۆیان.

سەرچاوەیەکى ئاگادار رایگەیاند، خێزانەکان کە لە ئێزدییەکان پێکدێن گەڕاونەتەوە بۆ ناحیەکانى شیمال و سنونى، سەرەڕاى کۆمەڵگاکانى حتسن، دوکرى و بورک کە دەکەونە سنوورى پارێزگاى نەینەوا.

ئەوەشى خستەڕوو، ئەو کۆمەڵەیە چوارەمى چەند هەفتەى رابردووە، لە چوارچێوەى پەلەکردن لە گەڕاندنەوەى ئاوارەبووان بۆ ناوچە بنەڕەتییەکانى خۆیان.

میدیایەکى عێراقى لە زارى سەرچاوەکەوە باسى لەوەشکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان کارئاسانى تەواو بۆ گەڕانەوەى ئاوارەبووان دەکەن.

لە هاوینى ساڵى 2014 ئێزدییەکان رووبەڕووى هێرشێکى فراوانى چەکدارانى داعش بوونەوە و بەهۆیەوە هەزاران کەس لەنێوان کوشتن و رفاندندا بوونە قوربانى، دەیان هەزارى دیکەشیان ناچارانە ئاوارەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان بۆ هاوڵاتییان: لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پەلەبکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، تاوەکو بەشەخۆراکتان رانەگیرێت لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پەلەبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران: دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج هەر بەم شێوەیە بەردەوامدەبێت

دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاری ڕابردوو تائێستا بەردەوامە، سەرچاوە ئاگادارەكان ڕای جۆراوجۆریان لەبارەی هۆكاری بنەڕەتیی كێشەكە هەیە. سەرەڕای…
Total
0
Share