قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم بڵاوكردەوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم بڵاوكردەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامەكەیدا هاتووە، “وەك هەر تاكێكی ئەم جیهانە بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی ئەو ژنە مەزنە خەمباربووە و لە مێژووی بەریتانیادا خزمەتێكی دوور و درێژی كردووە لە ساڵی 1980دا كە لە بەریتانیا بووە شایەتحاڵی ئەو گۆڕانكارییانە بووە كە شاژن ئەنجامیداوە”.

جێگری سەرۆك وەزیران ڕاشیگەیاندووە، “سەرباری ھەموو ئەو كێشانەی كە بەریتانیا و خێزانی شاھانە هەیانبووە شاژن تاكە كەسێك بووە توانیویەتی بە پێوە بووەستێت بە شێوەیەكی بەھێز و ڕاست و خانەدان بمێنێتەوە”.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، “كاتێك بەریتانیای بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی خزمەتی وڵاتەكەی بكات، خۆشەویست و تامەزرۆیی بۆ بەریتانیا و ئەو ڕەمزە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بووە و بیستنی ھەواڵی مردنی شاژن، ھەموو یادەوەرییەكانی لە بەریتانیا و گەورەیی ئەو شاژنەی بیركەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی دەستبەرداری منداڵێكی دیکەشیان بوون

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرابووەوە، کەسوکارەی دەستبەرداری منداڵێکی دیکەش بوون. بێستوون جەبار بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

لەبارەی تەقینەوەکانی غازەوە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامدەدات

بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی تەقینەوەکانی غاز کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات. بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە…
Total
0
Share