پۆلیسی هەولێر زانیاری لەبارەی تەقەکردن لە ماڵی حاجی مەسیفی بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر زانیاریی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردن لە ماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی خستەڕوو، بەپێی لێکۆڵینەوەکان ڕووداوەکە بابەتێکی کەسی بووە نەک سیاسی.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ئامارەکانی ڕۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە، هەروەها باسی لە ڕووداوی تەقەکردن لە ماڵی حاجی مەسیفی بەرپرسی یەکێتی کرد.

بەپێی وتەی پۆلیسی هەولێر، دۆسییەکە ئێستا لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و ڕێڕەوی یاسایی وەرگرتووە، هەروەها کەسی تۆمەتبار هەر کەسێک بێت دەدرێتە دەست یاسا و ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

هۆگر عەزیز جەختی لەوە کردەوە، کە ڕووداوی تەقەکردن لە ماڵی حاجی ماسیفی بابەتێکی کەسییە و سیاسی نییە.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە کاتژمێر 2:00ی بەیانی تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا، حاجی مەسیفی لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، “ئەوە تەحەدایەکی گەورەیە دژی ئێمە و قبوڵکراو نییە”.

وتیشی، چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات دواتر هەڵویستی خۆی ئاشکرادەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەبەرئەوەی بەشێکی ئەندامانی لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە بەغدادان ناتوانین کۆببینەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ئاشکرای کە هەفتانە بەدواداچوون بۆ دۆخی کۆرۆنا دەکەن و…
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە بە یاسا حكومەت پابەندكراوە كە قەرزداری مووچەخۆرانە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ پاشەكەوتی مووچە حكومەتی هەرێم بە یاسا پابەندكراوە كە قەرزداری مووچەخۆرانە…
Total
0
Share