بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ هەڵبژاردنە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەو مەرجەی یاساكەی بۆ هەمواربكرێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی باڵای سیاسی و سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆكایەتیی مارشاڵ سامی سامسپۆن، ڕاوێژكاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا.

لە دیدارێكدا كە دەیڤد هەنت، كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەبوو، دوایین پێشهاتە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەكان تاوتوێكران و جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ڕەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆیەكی نیشتمانیی بەرهەمدار بە بەشداری هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان كرایەوە .

لە درێژەی دیدارەكەدا پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە كرا و سەرۆك بافڵ هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی ئەو پرسەوە ڕوونكردەوە و وتی، “یەكێتی لەگەڵ هەڵبژاردنە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەو مەرجەی یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە و دەبێت یاساكە لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆی هەرێم بگونجێت و بۆ ئەمەش پێویستیمان بە سازانی نیشتمانی و ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە”.

پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پێویستی و بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق و هاوپەیمانان كردەوە لەپێناو ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە و داوایكرد، بەریتانیا لە هاوكارییەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی دامەزراندنەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دەتوانن لە ڕێگەی پۆرتاڵی خزمەتەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە خراپبوونی ڕێگەوبانەکان ئاگاداربکەنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی وەرزی بارانبارین و هەروەها بە هۆکاری دیکەش، رێگەوبانەکانی ناوشار…
Total
0
Share