محەمەد بازیانی: ئێمە بزوتنەوەی ئیسلامیی ڕەسەنین و کامیل حاجی عەلی بە ڕابەری ڕاستەقینە دەزانین

محەمەد بازیانی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی (باڵی کامیل حاجی عەلی) ڕایگەیاندووە، ئەوان هیچ باڵێکیان جیانەکردووەتەوە و بزوتنەوەی ئیسلامیی ڕەسەنن تەنها کامیل حاجی عەلی بە ڕابەری شەرعی دەزانن.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا محەمەد بازیانی ڕایگەیاندووە، “ئێمە وەک بزوتنەوەی ئیسلامی هیچ باڵ و حزبێکمان لەناو بزوتنەوەی ئیسلامیدا ڕانەگەیاندوە و هەر خۆمان بە بزوتنەوەی ئسلامیی ڕەسەن دەزانین، تەنها بە شەرعی و بەپێویستمان زانیوە کە پشگیری لە بەڕێز کاک کامیلی حاجی عەلی بکەین و ئەو بە ڕابەری شەرعیی بزوتنەوەی ئیسلامی بزانین و دەزانین”.

سەبارەت بە جیابوونەوەیان دەڵێت، “ئەم هەنگاوەشمان تەنها بۆ بەرەوپێشبردنی بزوتنەوەی ئیسلامییە نەک هیچ مەبەستێکی تر کە وەک پڕوپاگەندەی خراپمان بۆ دادەتاشن و مەبەستمانە کە بزوتنەوەی ئیسلامی کار بە دین و شەریعەتی ئیسلام و قورئان بکات”.

سەبارەت بە بڕینی مووچەی ئەندامەکانیان ڕایگەیاندووە، ” هیچ کەس و لایەنگر و خانەنشین و پۆلیس و خوشکێکمان لێ زیاد نیە، بۆ هەر کاروبارێکی حکومی و کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەکانی وەک زەوی و زار، شەهیدان، پلە بەرز کردنەوە و گێڕانەوەی هەقی شەرعییان، ئێمە بە ئەرکی شەرعیی خۆمانی دەزانین هەوڵی بۆ بدەین، موچەی هیچ کەسێکیش نابڕدرێت بە دڵنیاییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، “دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی ناوچە کوردییەکانی ناو…
Total
0
Share