رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەناو عەلوەی کەلار سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەناو عەلوەی کەلار لە نزیک گردەگۆزینە، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب و ماتۆڕ سکیلێکی سێ تایە،  سێ کەس کە لەتەنیشت ماتۆڕسکیلەکەدا بوون برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی برینداربوون تەمەنیان لەنێوان 28بۆ 31 ساڵاندا بوون، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانە و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی چۆنیەتی و هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنی فاوچی: رێگاکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی بۆ نەخۆشییەک گوازراوەکان لە ئەمریکا رایگەیاند، دووری کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک و وەستاندنی…
Total
0
Share