100 چەكداری داعش خنكان

100 چەكداری داعش و بۆكۆحەرام، لە كاتی هەڵاتنیاندا لە ڕووبارێكی نایجیریادا خنكان.

سوپای نایجیریا هێرشێكی فراوانی بۆ سەر چەكدارانی داعش و بۆكۆحەرام لەو وڵاتە بەرپاكردووە، هێرشەكە ماوەی چەند ڕۆژێكە بە درێژایی ناوچەكانی كەناری ڕووباری یزارام بەردەوامە و بەپێی سەرچاوەكان، چەكدارەكان هەڵدێن.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەیتد پرێس بڵاویكردەوە، چەكدارەكانی داعش و بۆكۆحەرام لە ڕێگەی ڕووبارەكەوە بە مەلەكردن هەڵاتوون، بەڵام لەم دوو ڕۆژەدا زۆرێكیان خنكاون.

بەپێی ئاژانسەكە، زیاتر لە 100 چەكدار لە ڕێگەی هەڵاتنیاندا كوژراون یاخود خنكاون، زۆربەی ئەو ژمارەیە لە ڕووباری یزارامدا خنكاون.

ڕووباری یزارام دەكەوێتە ویلایەتی بورنوی نزیك جەنگەڵی سامبیسا كە پێگە و حەشارگەی سەرەكیی چەكدارانی داعش و بۆكۆحەرامە لە ئەفریقا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
زیاتر ببینە

پلان و چالاكیی هێرشكارەكانی قاعیدە لە ڕۆژانی پێش 11ی سێپتەمبەردا
لە 10ی سێپتەمبەردا بن لادن چی بە دایكی وتووە؟

گۆڤاری نیوزویك-ی ئەمریكی، لە ڕاپۆرتێكدا ڕووداوەكانی ڕۆژانی پێش 11ی سێپتەمبەری 2001 ئاشكرادەكات و ئاماژە بەو چالاكی و جموجۆڵانە…
Total
0
Share