ماكرۆن بۆ مسوڵمانان: داوای لێبوردن دەكەم

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، باس لە وێنە كاریكاتێرییەكان دەكات كە “سووكایەتییان بە پێغەمبەری ئیسلام دەكرد” و داوای لێبوردن دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی كانونی یەكەم، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و عەبدلفەتاح سیسی سەرۆكی میسر، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان لە كۆشكی ئیلیزێ لە پاریس بۆ ڕێكخرا.

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەو وێنە كاریكاتێرییانەی سووكایەتییان بە پێغەمبەری ئیسلام دەكرد و لە ماوەی ڕابردوودا كاردانەوەی بەرفراوانیان لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی و ناوخۆی فەرەنسا-دا لێكەوتەوە، ماكرۆن وتی، “هەندێك وێنەی سووكایەتیی ئامێز تووشی شۆكی كردن، من داوای لێبوردن دەكەم بۆ ئەو شۆكەی وێنەكان دروستیانكرد، بەڵام دەبێت بە شێوازێكی ئاشتییانە وەڵامیان بدەینەوە، چونكە كاتێك توندوتیژی دژ بە وێنەكێشێك بە شەرعی دەكرێت، ئێمە بۆچوونمان ناكۆك دەبێت.”

جەختیشیكردەوە كە ڕێگە بە توندوتیژی نادەن و وتی، “ڕێگەنادەین لەپای وشە یاخود وێنە توندوتیژی بكرێت. بە تەواوەتیی دژی ئەوەین شەرعییەت بدرێت بە توندوتیژی بەرامبەر بە كەسێك كە دەنووسێت یاخود وێنە دەكێشێت.”

سەرۆكی فەرەنسا لە درێژەی قسەكانیدا ڕوو لە مسوڵمانان ڕایگەیاند، “پێویستە ڕێز لەو یاسایە بگرین كە گەلی فەرەنسا هەڵیبژاردووە، ئەو وێنە و وتارانەی ئێوە تووشی شۆك دەكەن، لە دەسەڵات و سەرۆكی فەرەنسا-وە سەرچاوەناگرن، بۆیە لەسەر دەسەڵات ئەژماریان مەكەن، چونكە ئەوە ڕۆژنامەنووس یاخود نیگاركێشەكەیە كە بابەتەكەی دروستكردووە.”

بابەتی پێشتر

دوو بڕیار لە سەردەمێکى تاریک و ترسناکدا

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوە: لە بەرژەوەندیی ئێراندا نییە دەستوەرداتە كاروباری عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی وهان دادگایی دەكرێت

چین بڕیاریدا بە دادگاییكردنی جێگری سەرۆكی شارەوانیی وهان، ئەو شارەی كە پەتای كۆرۆنای تێدا بڵاوبووەوە بە جیهاندا. بەگوێرەی…
Total
0
Share