توێژینەوەیەک: بێڕێزیکردن چالاکیی مێشک زیاتر دەپارێزێت وەک لە پیاهەڵدان

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات بێڕێزیپێکردن و قسەی ناخۆش توانایەکی زیاتریان هەیە لە هێشتنەوەی مێشک بە چالاکی وەک لە قسەی باش و پیاهەڵدان.

هەموومان دەزانین، کە بێڕێزیکردن و قسەی ناخۆش ئارازدەرن، دەکرێت ئەو وشانەی لە دەمەوە دەردەچن هاوشێوەی زللـەیەک بن، لەگەڵ ئەوەشدا سوودیان بۆ مێشک هەیە.

پێگەی ساینس ئاڵێرت، ڕوونیدەکاتەوە کە قسەی ناخۆش و سوکایەتییەکان بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێننەوە لە مێشکدا وەک لە قسە باش و پیاهەڵدانەکان.

تیمێکی توێژەرانی هۆڵەندی چاودێریی کاردانەوەی مێشکی کەسەکانیان کردووە لە کاتێکدا ڕووبەڕووی بێڕێزی پێکردن و قسەی ناخۆش دەبنەوە، چالاکییەکانی مێشکیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، مێشکی مرۆڤ بە ئاسانی و لە ماوەیەکی کورتدا پیاهەڵدانەکان لەبیردەکات، بەڵام قسە ناخۆشەکان و بێڕێزیپێکردن تا چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە و پشتگوێ ناخرێت.

توێژینەوەکە دەڵێت، لەکاتی بیستنی بێڕێزیکردن و قسەی خراپدا چالاکیی مێشک زیاتر دەبێت و هەوڵدەدەین لە کەمترین ماوەدا کە لە چەند بەشێکی چرکەیەک زیاتر نییە وەڵامدانەوە ئامادەبکەین.

توێژینەوەکە لەسەر 80 ژن ئەنجامدراوە، بۆ دیاریکردنی وەڵامدانەوەی مێشک بۆ قسە بێزارکەرەکان بەراورد بە قسەی باش و دڵخۆشکەر، دەرکەوتووە وەڵامدانەوە و چالاکیی میشک بۆ بێڕێزیکردنەکان زۆر خێراترە و لە ماوەیەکی کەمیشدا هێورنابێتەوە.

باس لەوەکراوە، ئەو وڵامدانەوەیەی مێشک هێندە خێرایە هاوشێوەی زللـەیەکە کە بەر ڕووخسار دەکەوێت، هەروەها چالاکیی مێشک زیاد دەکات و بۆ ماوەیەکی درێژیش لە چالاکییدا دەیهێڵێتەوە لەکاتێکدا قسە باش و دڵخۆشکەرەکان بەوجۆرە نین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌و كارانه‌ى پێویسته‌ له‌كاتى برینداربووندا ئه‌نجامیان بده‌یت

برینداربوون، به‌تایبه‌ت به‌هۆى رووداوى بچوكه‌وه‌، باوترین جۆرى برینداربوونه‌ له‌نێو مرۆڤدا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌یان خۆكردانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام سارێژكردنه‌وه‌…
Total
0
Share