سەرپەرشتیاری تیمی كۆرۆنا لە سلێمانی حاڵەتێكی دەگمەنی نەخۆشێك ئاشكرادەكات

نەخۆشێک دوای سێ مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانە دواجار کۆرۆنا تێدەپەڕێنێت و سەرپەرشتیاری تیمی كۆرۆنا لە سلێمانی دەڵێت، ڤایرۆسەكە 80%ی سییەكانی گرتبوەوە.

دكتۆر هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی کۆرۆنا لە سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار بڵاویكردەوە، نەخۆشێک نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا داغڵی نەخۆشخانە کرا کە ڤایرۆسەکە 80%ی سییەکانی گرتبوەوە.

وتیشی، بەهەوڵی دکتۆر و کارمەندان چارەسەری پێویستی بۆ کرا و، ئەمڕۆ بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ناو خێزانەکەی.

ئەو پزیشكە ئەوەشی خستەڕوو، “لە زەمەنی کاڵبوونەوەی بەها و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکاندا، ئەم خێزانە نموونەیەکی بەرز و جوانی سیمای کوردەواری بوون، بەدرێژایی ئەو ماوەیەی کە لە نەخۆشخانە بوو خێزانی نەخۆشەکە بەردەوام هاودەمی بوون و خزمەتیان دەکرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ کازمی له‌ په‌یوه‌ندیدام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێر هاتەدەنگ و بە كردەوەی تیرۆریستی ناوزەدی دەكات. لە…
Total
0
Share