پێنج نیشانەی شێرپەنجەی پێست

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداری لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆی دەدەن و کاریگەری مەترسیدار لەسەر پێست جێدەهێڵێت.

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن، “هەتا بەرکەوتنی تیشکی خۆر زیاتربێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاتردەبێت”.

ئاماژە بەوەشدەکەن، “نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی پێست سەرەتا لە پەلەکانەوە دەردەکەون و بە سەرنجدانیان باشتر دەتوانیت نەخۆشییەکە دەستنیشانبکرێت و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، ئەو برینانەی لەسەر پەلەکان دەردەکەون گەورەن و بە زوویی زیاددەکەن”.

جگە لەو نیشانانەی باسکران پێنج نیشانەی دیکە هەن کە شێرپەنجەی پێستیان پێدەناسرێتەوە لەوانەش:

– دەرکەوتنی خاڵی قەبارە گەورە لەسەر پێست
– خاڵەکان رەنگیان جیاوازە
– خاڵەکان بە تێپەڕبوونی کات قەبارە و رەنگیان دەگۆڕێت
– خاڵی هەڵاوساو
– خوێنبەربوون یان خورانی خاڵەکان.

بە وتەی شارەزایان، “نیشانە سەرەتاییەکان لە ژناندا لە پێیەکانەوە دەستپێدەکەن، بەڵام لە پیاواندا بە زۆری لە پشت و سک دەردەکەون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانێک بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستدرێژیی سێکسی دەخاتەڕوو

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەڕووی پلانێک بەمەبەستی چاوپۆشی نەکردن لە تاوانەکانی دەستدرێژیی سێکسی، دوای ئەوەی ژمارەیەک…
Total
0
Share