یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایدەگەیەنێت، لە 6ی ئەم مانگەوە بەشە ناوخۆییەكان بە ڕووی خوێندكارانی دەرەوەی شاردا دەكرێنەوە.
د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە لە 10ی ئەم مانگەوە دەوامی زانكۆی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە و هەموو ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن كراوە.
ئاشكرایكرد، لە 6ی ئەم مانگەوە بەشە ناوخۆییەكانی كوڕان و كچان بەڕووی خوێندكارانی دەرەوەی شاردا دەكرێنەوە.