سەرما و سۆڵە روو لە هەرێم دەكات و داوادەكرێت سێ رۆژ بكرێتە پشوو

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما هەرێم دەگرێتەوە و داوادەكات سێ رۆژ پشوو رابگەیەندرێت.

محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی راگەیاند، پێشبینیدەكرێت لە پاشنیوەڕۆی سبەینێوە تاوەكو 22ی ئەم مانگە شەپۆلێكی بارانبارین سەنتەری شارەكان بگرێتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و پلەكانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت.
وتیشی، ” رۆژانی 23 و 24 و ئەم مانگە ئەگەری بارینی بەفر و باران لە سەنتەری شارەكان هەیە و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاوە دادەبەزن”.

راشیگەیاند، بە رەچاوكردنی دۆخی هاوڵاتییان داوادەكەم 23 و 24 و 25ی ئەم مانگە پشوو رابگەیەندرێت چونكە سەرما و سۆڵەیەكی توند روو لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی پۆستەر و ریکلامی کاندید و لایەنە سیاسییەکان لێدەکاتەوە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی فلێكس و وێنەی كاندیدی قەوارە سیاسییەكانی ئەنجامدا. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share