“شاژنی تێنس” بە (96) ناسناوەوە ماڵئاوایی کرد

سیرینا ویلیامز، خانمە ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا و جیهانی تێنسی سەرزەوی کرد.

ویلیامزی ئەفسانە لە قۆناغی سێیەمی “کراوەی ئەمریکا” بەرامبەر ئایلا تۆملیانۆڤیچی سڕبی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک دۆڕاندنی تۆمارکرد، بەو ئەنجامەش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

سیرینای تەمەن (40) ساڵ بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی ناوداری جیهانی، ماڵئاوایی لە تێنسی سەرزەوی و هەوادارانی کرد، دوای ئەوەی لە ژیانی وەرزشییدا (96) ناسناوی بەدەستهێنا کە (39)یان ناسناوە گەورەکانی “گراند سلام بوون”.

بەپێی داتاکان، ئەفسانەکەی ئەمریکا لە بواری تێنسی سەرزەویدا بە (96) ناسناو توانیویەتی (94) ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە، جگە لەوەی لەڕێگەی براندەکانییەوە سەدان ملیۆنی دیکەی قازانج کردووە.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا.. 12 ویلایەت وەرگرتنی كۆچبەران هەڵدەپەسێرن

بابەتی دواتر

(8 بە سفر) بەرشلۆنەی لە شکستهێنان ڕزگار کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share