چین هۆشداریی توند دادەتە ئەمریکا.. پەکین: هەڵەی زیاتر مەکەن

لەگەڵ بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانی نێوان پەکین و واشنتۆن، چین هۆشداریی توند دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە دەڵێت، “پێویستە واشنتۆن هەڵەی زیاتر نەکات”.

وانگ وون تاو وزیری بازرگانیی چین جەختدەکاتەوە لە پێویستیی ڕێگریکردنی ئەمریکا لە بەردەوامبوونی لەسەر هەڵەکانی دەڵێت، “پێویستە ئەمریکا هەڵەی زیاتر نەکات”.

ئەو لێدوانەی وەزیری بازرگانیی چین لەکاتێکدایە، هەناردەی کەلوپەلی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ چین لە کۆمپانیای Nvidia قەدەغەکرا.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکا داوایان لێکردووە، هەناردەکردنی کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانی تایبەت بە زیرەکیی دەستکرد بۆ چین ڕابگرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیاکە بەرپرسانی ئەمریکا نەیانشاردووەتەوە، کە مەترسی هەیە چین ئەو کەلوپەلانە لە دروستکردنی کەرەستەی جەنگی و لایەنی سەربازیدا بەکاربهێنێت.

تۆڕی CNN لەوبارەیەوە دەڵێت، بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێکارە کۆمپانیاکە بڕی 400 ملیۆن دۆلار لە کارەکەیدا لەدەستدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەیرانی ئاووهەوا ئاڵای مەترسیداریی سوور بەرزدەکاتەوە.. کارەسات هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

توێژینەوەیەکی ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و دەریاکان ئاشکرایکردووە، لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا ئاستی ئاوەکانی دەوروبەری…
Total
0
Share