سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش دەستیلەکارکێشایەوە و هەڵات

شێخ حەسینە واجید سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکارکێشایەوە و بەرەو هیندستان هەڵات.

ئاژانسی هەواڵی رەسمی بەنگلادیش بڵاویکردەوە، لەدوای ئەو خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزییەی چەند رۆژێکە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، شێخ حەسینە واجید سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکارکێشایەوە و هەڵات، هەزاران هاوڵاتییش هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و دەستیان بەسەریداگرت.

شێخ حەسینە واجید، ماوەی 15 ساڵە سەرۆک وەزیرانە، ئەمەش ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە و داوایانکرد کە کورسییەکەی جێبهێڵێت.

بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە 300 کەس کوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هەڕەشەدەكات: هاككردنی سیستمی مانگە دەستكردەكانمان دەبێتەهۆی هەڵگیرساندنی جەنگ

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئاسمانگەڕیی ڕوسیا دەڵێت، هەوڵدان بۆ هاككردنی سیستمی مانگە دەستكردەكانی ڕوسیا دەبێتەهۆی هەڵگیرساندنی جەنگ. دیمیتری ڕۆگوزین…
Total
0
Share