بە ڤیدیۆ.. چەكدارەكانی سەرۆكی چیچان “ئازایەتی” بەرامبەر “بینایەكی چۆڵ” دەنوێنن‏

وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەی لای خوارەوەدا دەردەكەوێت، ژمارەیەك چەكداری سەر ڕەمەزان قەدیرۆڤ سەرۆكی چیچان، لە ئۆكرانیا بە چڕیی دەستڕێژی گولـلە دەكەن، بەڵام كەناڵێكی میدیا دەڵێت، “تەقە لە باڵەخانەیەكی چۆڵ دەكەن”.

چەكدارەكان سەر بە هێزێكی ڕەمەزان قەدیرۆڤ سەرۆكی چیچانن و كەناڵی “نەكستا” لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر ڤیدیۆكەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “هێزەكانی قەدیرۆڤ ئازایانە شەڕدەكەن، بەڵام دژی باڵەخانەیەكی چۆڵ”.

كەناڵەكە دەڵێت، “لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەنگی وێنەگرەكە بە ڕوونی دەبیسترێت كە هاواردەكات و دەڵێت، “دەی، دەی، با دەستپێبكەین، من تەقەدەكەم”.

ڕوونیشیكردووەتەوە كە لەو كاتەدا سەربازە چیچانییەكان سەیری كامێراكە دەكەن و ڕادەكەن بەرەو باڵەخانەیەكی نیمچە خاپووركراو و تەقەی لێدەكەن.

دیارنییە ئەو شار و شوێنە كوێن كە چەكدارەكانی چیچان ڤیدیۆكەیان تیادا تۆماركردووە، بەڵام پێنجشەممەی ڕابردوو ڕەمەزان قەدیرۆڤ سەرۆكی چیچان ڕایگەیاندبوو، هێزەكانی باڵەخانەی شارەوانیی ماریۆپۆڵی ئۆكرانیایان كۆنترۆڵكردووە.

بابەتی پێشتر

لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا خواردنەوەی قاوە ڕابگرە

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە ڕاپەڕین 10 كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share