جۆشوا دەگەڕێتەوە و گەورەکان یاری لەگەڵدا ناکەن

دوای دۆڕاندنی سەرجەم پشتێنەکانی بە ئۆلیکساندەر یوسیکی ئۆکرانی، بڕیارە ئانتۆنی جۆشوای بۆکسێنەری بەریتانی بگەڕێتەوە و یارییەکی بەهێز ئەنجام بدات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئیدی هارن، پەرەپێدەری وەرزشیی و خاوەنی کۆمپانیای ” Matchroom Sport” ئاشکرای کردووە، دوای شکستی ئانتۆنی جۆشوا بەرامبەر ئۆلیکساندەر یوسیک، بۆکسێنەرە بەریتانییەکە زۆر خەمبار بووە و لەگەڵ ڕاهێنەران و ستافەکەی هەرگیز قسەی نەکردووە.

هارن دووپاتی دەکاتەوە، لە مانگی کانوونی یەکەمی 2022 (مانگی 12) جۆشوا دەگەڕێتەوە و لە بەریتانیا یارییەکی بەهێز بەرامبەر یەکێک لە (15) باشترینەکەی ڕیزبەندیی بۆکسێن ئەنجام دەدات، جگە لە دیۆنتای وایڵدەر و ئاندی ڕویز کە ئامادەنین یاری بەرامبەر بکەن، لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی بۆکسێن داوایان لێکردووە لەم بارودۆخەدا ڕووبەڕووی بەهێزترینەکان نەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ ململانێی هه‌ڵبژارده‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری به‌هێز…
Total
0
Share