(ڤیدیۆ) چێڵسی بە گۆڵێک مالمۆی بڕی و ڤۆلفسبۆرگ سالزبۆرگی ڕاگرت

یانەکانی چێڵسی و ڤۆلفسبۆرگ یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایان بە بردنەوە دەستپێکرد.

ئەمشەو سێشەممە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی بەرامبەر یانەی مالمۆ ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بە بردنەوەی ئەستێرەکانی بلوزی لەندەن کۆتاییهات، گۆڵەکەش لە خولەکی 56 لەلایەن حەکیم زەیاشەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانی لە ڤۆلفسواگن ئارینا میوانداریی یانەی ڕێدبوڵ سالزبۆرگی نەمساییکرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئەڵمانییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڤۆلفی لە خولەکەکانی چوار و 60 لەلایەن ڕیدل باکو، لوکاس نمیشاوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی یانەی میوانیش لە خولەکی 30 لەلایەن ماکسیمیلیان ڤۆبێرەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی چێڵسی بەشێوەیەکی کاتی بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لوتکەی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی هەشتەمی گرتەوە.

لە کۆمەڵەی حەوتەمیشدا سالزبۆرگ بە حەوت خاڵەوە لە پلەی یەکەم بەردەوامبوو، ڤۆلفسبۆرگ ژمارەی خاڵەکانی لە پلەی دووەمدا گەیاندە پێنج خاڵ و ڕێگەی نەدا یانە نەمساییەکە سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 مسۆگەربکات.

بابەتی پێشتر

سەدر هۆشداریی لە هەڵگیرساندنی شەڕی تائیفی لە دیالە دەدات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ بووە فریادڕەسی یونایتد و بارسا هیوای بۆ گەڕایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share