ڕیاڵ مەدرید خۆی بۆ هێرشی هەڵگەڕاوەی پاریس ئامادەکردووە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید هیچ دەرفەتێکی تۆڵەسەندنەوەی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان نەهێشتووەتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەماوەی ڕابردوودا و بەر لە پێشکەشکردنی بۆند بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ، بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە ئامادەکارییان بۆ کاردانەوەی یانەی پاریس سان جێرمان کردووە.

ئامادەکارییەکانیش لەڕێگەی نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانان، لوکاس (2024)، مۆدریچ (2022)، ناچۆ (2023)، بنزیمە (2023)، ڤاڵڤێردی (2027)، کارڤاخال (2025)ـه‌وه‌ بوون.

بەشێک لە یاریزانان نرخی شکاندنی بۆندەکانیان بە 700 ملیۆن یورۆ و هەندێکی دیکەشیان ملیار یورۆیان لەسەر دیاریکراوە، بەو جۆرە ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس سان جێرمان ناتوانێت کاردانەوەی توند، یاخود هێرشی هەڵگەڕاوە بۆسەر مەدرید ئەنجامبدات.

حەوت ڕۆژ بەر لەکۆتاییهاتنی وادەی گواستنەوەکان، یانەی شاهانە بەفەرمیی بۆندێکی بەبڕی 150 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی مباپێ پێشکەشی پاریس سان جێرمان کرد، کاردانەوەی پاریسییەکان توندبوو، ئامادەنەبوون دەستبەرداری یاریزانەکەیان ببن.

بابەتی پێشتر

کەین مەرجی هەیە و سیتی ڕوویکردووەتە کریستیانۆ

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لە نوێکردنەوەی بۆندی هێرشبەرە شوشەییەکە نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ بەشێكی تر لە یارییەكان و خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكانی ئەوروپا بەڕێوەدەچن. لەخولی ئینگلتەرا ئارسناڵی پێشەنگی ڕیزبەندی میوانداری…
Total
0
Share