(ڤیدیۆ) ناپۆلی دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و یوڤانتۆس پله‌یه‌ک سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد و ناپۆلی دوو خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا.

یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ “ئالیانز ستادیه‌م” میوانداریی یانه‌ی سپیزیای کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “بیانکۆنێری” له‌ خوله‌که‌کانی 9، 90 له‌لایه‌ن دوشان ڤلاهۆڤیچ و ئارکادیۆز میلیکه‌وه‌‌ تۆمارکران.

له‌ یارییه‌کی دیکه‌دا، ناپۆلی له “مارادۆنا ستادیه‌م” میوانداریی لیچی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی “پارتینۆپی” له‌ خوله‌کی 27 له‌لایه‌ن ئیلیف ئیلماس، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 31 له‌لایه‌ن لۆرینزۆ کۆڵۆمبۆ-وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان، یوڤانتۆس ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (8) و بۆ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا سه‌رکه‌وت، یانه‌ی ناپۆلی-یش به‌ هه‌مان ژماره‌ خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی شه‌شه‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

عومرەكارێكی كورد لە مەككە كۆچی دوایی كرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس و لانس و مارسیلیا براوه‌ی هه‌فته‌ی پێنجه‌م بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“نەوت شەڕی مێسی بردەوە”

یانەی هیلاlی سعوودی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ لیۆنێل مێسی-دا کردووە و بەم نزیکانە گواستنەوەی ئەفسانەکەی ئەرجەنتین ڕادەگەیەنێت. جوسێپ ماریا…
Total
0
Share