قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ دوو یاریی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت

ئەمڕۆ دووشەممە، تیروپشکی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، لە نیۆنی پایتەختی سویسرا ئەنجامدرا.

تیروپشکەکە دوو ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێزی لێکەوتەوە، بەوپێیەی لەو قۆناغەدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی یاریدەکات، هەروەها یانەی پاریس سان جێرمان ڕووبەڕووی مانچستەر یونایتد دەبێتەوە.

لەو یارییەشدا کلاسیکۆی نێوان مێسی و کریستیانۆ جارێکی دیکە ئەنجامدەدرێت، بەڵام لە دوو یانە و دوو درێسی جیاوازەوە، براوەیان بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولە ئەوروپییەکە دەبڕێت.

یارییەکانی چوونی قۆناغی 16 ڕۆژەكانی 15-16-22-23ی مانگی شوبات ئەنجامدەدرێن، 8-9-15-16ی مانگی ئادار یارییەکانی گەڕانەوە ئەنجامدەدرێن.

بەنفیکا – ڕیاڵ مەدرید

ڤیاڕیاڵ – مانچستەر سیتی

ئەتلەتیکۆ مەدرید- بایرن میونشن

سالزبۆرگ – لیڤەرپوڵ

ئینتەر میلان – ئەیاکس ئەمستەردام

سپۆرتینگ لشبۆنە – یوڤانتۆس

چێڵسی – لیل

پاریس سان جێرمان – مانچستەر یونایتد

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفرازی سێ لە هەولێر شکا

بابەتی دواتر

هۆكارى ڕه‌وانه‌نه‌كردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد ئاشكراده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتووی مباپی بەچی دەگات؟

داهاتووی مباپی کێشەى گەورەى ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمانەو نایانەوێت یاریزانەکە بەرەو مەدرید هەنگاو بنێت. وەرزی رابردوو مباپی گرێبەستەکەى…
Total
0
Share