(ڤیدیۆ) چێڵسی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگی به‌ دۆڕاندنه‌وه‌ تێپه‌ڕاند

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا دۆڕاندنی تۆمارکرد.

یانه‌ی ساوزهامپتن له‌ یاریگای “سیت ماری” میوانداریی یانه‌ی چێڵسی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ڕاڵف هازنهوتڵ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی ساوزهامپتۆن له‌ خوله‌که‌کانی 28، 45 له‌لایه‌ن ڕۆمیۆ لاڤیۆ و ئاده‌م ئارمسترۆنگه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی چێڵسی له‌ خوله‌کی 23 له‌لایه‌ن ڕه‌حیم ستێرلینگه‌وه‌ تۆمارکرا.

ئه‌نجامی یارییه‌کانی دیکه‌ش به‌م جۆره‌ بوون:

فولهام 2-1 برایتۆن

کریستاڵ پاڵاس 1-1 برێنتفۆرد

لیدز یونایتد 1-1 ئێڤه‌رتۆن

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ساوزهامپتن ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ حه‌وت و بۆ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ سه‌رکه‌وت، له ‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی چێڵسی به‌ حه‌وت خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی هه‌شته‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕۆما و ئینته‌ر براوه‌ی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئیتاڵیا بوون

بابەتی دواتر

ڕوسیا هەناردەی گازی بۆ ئەوروپا ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share