بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەكەی ئیشبیلیە بزانە

پێنج یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆكاری جیاواز ناتوانن بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە یاریی بكەن.

ئامادەكارییەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەكەی ئیشبیلیە دەستیپێكرد، هەردوو یاریزان مێندی و مارسیلۆ بەهۆی پێكانەوە نەیانتوانیوە بەشداری ڕاهێنانەكان بكەن.

دانی سیبایۆسیش بەهۆی توشبونی بە كۆرۆناوە، لە ڕاهێنانەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دابڕاون.

یۆڤیچی هێرشبەریش لەلایەن ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدەوە پشووی پێدراوە و گەڕاوەتەوە بۆ لای خێزانەكەی.

كاسیمرۆش بەهۆی كەڵەكەبونی كارتە زەردەكانییەوە ڕاگیراوە و ناتوانێت بەرامبەر ئیشبیلیە یاریی بكات.

هەردوو یاریزان كەریم بنزیمە و ناچۆ هێرناندێز بە باشی ڕاهێنانیان كردووە و بۆ یاریكردن ئامادەن.

بابەتی پێشتر

وردەكاری كێشەی هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە چی بوو؟

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە بەغداد 11 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share