نادال بە بردنەوە لە ئوسترالیا دەستیپێکرد

ئەستێرەی ئیسپانیی تێنسی سەرزەوی، ڕافائێل نادال لە یەکەم گەڕی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا بردنەوەی بەدەستهێنا.

نادال لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕی یەکەمی ئوسترالیای کراوە بەرامبەر مارکۆس جیرۆنی ئەمریکی یاریکرد، بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش بریتیبوون لە (6-1)، (6-4)، (6-2).

لەلایەکی دیکەوە پابلۆ کارینۆ بوستای ئیسپانی بە بردنەوەی لە تۆماس مارتنی ئەرجەنتینی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام، هاوشانی گایل مۆنفیسی فەرەنسی کە پێشتر لە فیدریکۆ کۆریای بردبووەوە، سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەم مسۆگەرکرد.

لەسەر ئاستی کچانیش، ناومی ئۆساکای ژاپۆنی بە بردنەوەی لە کامێلا ئوسێریۆی کۆڵۆمبی، یەکەم هەنگاوی بەرگریکردنی لە ناسناوە گەورەکە دەستپێکرد.

پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا، یەکێکە لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی گراند سلام، لەم وەرزەدا بەهۆی خۆڤاکسین نەکردنەوە نۆڤاک دیۆکۆڤیچ نەیتوانی بەشداری لە پاڵەوانێتییەکە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ کۆتایی به‌ یوڤی هێنا و له‌گه‌ڵ چێڵسی گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و ڤیاڕیاڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی…
Total
0
Share