هاتوچۆ شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی مۆڵەتەكەیان بەسەر نەچووە و دەیگۆڕن بۆ سیستمە نوێیەكەی مۆڵەتی شۆفێری بەپێی ڕێنماییەكان دەبێت 50 هەزار دینار زیاتر بدەن، ئاشكرایدەكات لە ئێستادا تەنها ئەو مامەڵانە ڕاییدەكرێن كە مۆڵەتی شۆفێریان بەسەر چووە و گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێریی ئارەزوومەندانە ڕاگیراوە.

ڕائید فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو كەسانەی مۆڵەتی شۆفێرییان بەسەرچووە بۆ یەك ساڵ 65 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت كاتێك كە مۆڵەتە نوێیەكەیان پێدەدرێت، بەڵام ئەگەر كەسێك مۆڵەتەكەی بەسەرنەچووبێت و خوازیاربێت بیگۆڕێت بۆ سیستمە نوێیەكە بڕی 50 هەزار دینار زیاتر دەبێت بدات واتا 115 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەپێی ڕێنماییەكانە كە دەرچووێندراوە.

ئاشكرایكرد، لە ئێستادا ئەو مامەڵەیە ڕاگیراوە كە مۆڵەتی شۆفێری بەسەرنەچووبێت و كەسێك بیەوێت مۆڵەتەكەی بگۆڕێت بۆ سیستمە نوێیەكە، چونكە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر 12 كابینەی تایبەت بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری هەن، تەنها دەتوانرێت مامەڵەی ئەو شۆفێرانە ڕاییبكرێن كە مۆڵەتەكەیان بەسەرچووە، بۆیە ناتوانرێت مامەڵەی ئەو كەسانە ڕاییبكرێن كە مۆڵەتەكەیان بەسەر نەچووە و ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بیگۆڕن بۆ سیستمە نوێیەكە.

بابەتی پێشتر

كازمی: ململانێی سیاسی هۆكاری ئەو دۆخەیە كە پێیگەیشتووین

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕۆما و ئینته‌ر براوه‌ی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئیتاڵیا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی نۆ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، نۆ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەکی زۆر بوتڵی غازیان دزیبوو. لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share