دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 48 کاتژمێر لە کەوتنەوەی ئاگر لە چەند گوندێکی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لە ئێستادا ئاگرەکە نزیکە لە کۆنتڕۆڵکردن.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە گواستییەوە، تیمەکانیی پۆلیسی دارستان و بەرگریی شارستانیی و خەڵكی خۆبەخشی ناوچەکە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی ماوەی زیاتر لە دوو رۆژە لە سنووری گوندەکانی چنار، مۆردین و سازانی گرتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەشەنەسەندنی ئاگرەکە سنووردارکراوە، رووبەرەکەی بچووککراوەتەوە و نزیکە لە کۆنتڕۆڵکردن.