سبەی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە

حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە 9ی نیسانی 2024، بە بۆنەی رووخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە.

جگە لەم رۆژە، سێ رۆژیش پشووی رەسمی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە دیاری دەکرێت، کە ئەمڕۆ لە شاخی گڵەزەردەوە چاودێری مانگ دەکرێت بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

هاوکات، 17ی ئەم مانگەش کە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو دەکات دەبێتە پشووی رەسمی بەهۆی جەژنی ئێزدییەکانەوە کە چوارشەممە سووریانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا بڕیاری عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە…
Total
0
Share