راگەیەندراوێک لە دانە غازەوە لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی شەوی رابردوو

کۆمپانیای دانە غاز، لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی شەوی رابردوو بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.

کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، هێرشە درۆنییەکەی شەوی رابردوو زیانی بە کارمەندان و بەرهەمهێنان لەو کێڵگەیە نەگەیاندووە.

دەشڵێت، “رێکاری ئەمنی بۆ سەلامەتیی هەموو کارمەندان گیراوەتەبەر و لەگەڵ دامودەزگاکان لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی سەلامەت بەردەوام بێت”.

شەوی رابردوو، هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە دەکەوێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ و کۆمپانیای دانە غاز، یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی وەبەرهێنان لەو کێڵگەیەدا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share