لەبارەی گرانیی نرخی گەشتی عەمرەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی گرانیی نرخی گەشتی عەمرە دەدات، جەختیشدەكاتەوە جیاوازیی نرخی گەشتی عەمرە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە بەهۆی شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیانەوەیە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەوە گەشتی عەمرە دەستیپێكردووەتەوە، هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی كۆمپانیاكانەوە گەشتی عەمرە ئەنجامبدەن.

ئاشكرایكرد، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عەمرە لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ چاودێریكردنی ئەو كۆمپانیایانەی كە گەشتی عەمرە ڕێكدەخەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە كۆمپانیاكان 900 دۆلار بۆ گەشتی عەمرە وەردەگرن و بەشێكی دیكەیان 950 بۆ 1000 دۆلار وەردەگرن و جیاوازیی نرخەكەش پەیوەندی بە شێوازی پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەوە هەیە كە پێشكەشی عەمرەكاران دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا داوای چارەنووسی دەستگیرکراوەکانی لە حکومەتی هەرێم دەکات

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەریی ڕۆژئاوا، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات چارەنووسی نوێنەران و ئەندامانی پەیەدە کە لە فڕۆکەخانەی…
Total
0
Share