کاروان ستوونی: ئەو حاجییانەی ساڵی پار بە رێگەی وشكانی گەڕێندرانەوە قەرەبوودەكرێنەوە

80 هەزار دینار دەدرێت بەهەر حاجییەک، کە ساڵى رابردوو بە فڕۆکە گەشتى سعودییەى کرد و لەو سەرەوە بەناچارى بە پاس گەڕاوەتەوە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو حاجییانەی ساڵی پار بەهۆی گرژییە سیاسییەکان و رووداوەکانی ناوچەکەوە بە رێگەی ئاسمانی گەشتیان بۆ سعودییە ئەنجامدا و بە ناچاری بە رێگەی وشکانی گەڕانەوە، قەرەبوو دەکرێنەوە.

وتیشی، پڕۆسەکە هەفتەی داهاتوو لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دەستپێدەکات، بڕی قەرەبووەکە 80 هەزار دینارە و بە میکانیزمێکی ورد بەسەریاندا دابەشدەکرێت، بەڵام دەبێت حاجییان خۆیان سەردان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتی، ژمارەی حاجییەکان سێ هەزار و 400 کەس دەبێت، کۆی گشتی قەرەبووەکە دەگاتە 272 ملیۆن دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر روونیدەكاتەوە ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشیندەكرێن چەند مووچەیان پێدەدرێت

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شێوازی هەژماركردنی مووچەی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق رووندەكاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share