وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 1ی کانونی یەکەم، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 389 کەس توشی کۆرۆنا بوون و 23 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 389 کەس توشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 91 کەسیان لە هەولێر، 93 لەسلێمانی، 170 دهۆک، 20 گەرمیان، 14 هەڵەبجە و یەک کەسیش لە ڕاپەڕین توشی کۆرۆنا بوون”.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ژمارەی گیانلەدەستدان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 23 حاڵەت بووە کە پێنج کەس لە هەولێر، 10 لە سلێمانی، پێنج گیانلەدەستدان لە دهۆک و هەریەکە لە هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیانیش یەک مردن تۆمارکراون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 97 هەزار و پێنج کەس توشی کۆرۆنا بوون، 60 هەزار و 688 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 169 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.