نیشانە دەروونییەکانی کەمیی ڤیتامین دی

کەمیی ڤیتامین دی یەکێکە لە بڵاوترین کێشە تەندروستییەکان کە زیاتر لە یەک ملیار کەسی لە جیهاندا گرفتار کردووە.

هەرچەنده کەمیی ڤیتامینی دی بە کێشەکانی ئێسک، جومگە و وەرینی قژ ناسراوە، بەڵام دوا توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە کەمیی ڤیتامین دی کۆمەڵێک دەرئەنجام و لێکەوتەی دەروونیشی هەیە.

هەڵبەت وەک زانراوە کە ڤیتامین دی وەکو هۆرمۆنە ستیرۆیدەکان کاردەکات کە رۆڵی گرنگی هەیە لە گەشە و هاوسەنگیی مێشک و پاراستنی چالاکیی کۆئەندامی دەمار، لەبەرئەوەی کاریگەریی هەیە لەسەر دروستبوون و رشتنی هەندێک گوازراوەی دەماری وەکو سیڕۆتین و دۆپامین.

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک، گرنگترین نیشانە دەروونییەکانی کەمیی ڤیتامین دی دەخاتەڕوو:

– خەمۆکی: هەرچەندە ئەو کەسانەی تووشی خەمۆکی دەبن رێژەیەکی زۆریان کێشەی کەمیی ڤیتامین دییان هەیە، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە کەمیی ڤیتامین دی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە خەمۆکی.

– خەمۆکیی وەرزی: زیاتر لە وەرزی پایز و زستان بڵاوە و بەوە جیادەکرێتەوە کە لەو وەرزانەدا تووشی کۆمەڵێک کەس دەبێت و لە نیشانەکانی دەتوانین ئاماژەبکەین بە، (تێکچوونی مەزاج، بێهێزی، بێتاقەتی، خەواڵوویی و نووستنی زۆر).

– نەخۆشیی شیزۆفرینیا: تاوەکو ئێستە هۆکارەکەی نەزانراوە، بەڵام هەندێک توێژینەوەی تازە ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە کەمیی ڤیتامین دی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ ئەگەری تووشبوون زیاتر بکات.

– نەخۆشیی ئێم ئێس (Multiple seclerosis): نەخۆشییەکە لە ئەنجامی تێکچوونی کۆئەندامی بەرگرییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت و کاریگەریی زۆری هەیە لەسەر کۆئەندامی دەمار. تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەدۆزراوەتەوە، بەڵام نوێترین لێکۆڵێنەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەمیی ڤیتامین دی رەنگە ئەگەری تووشبوون زۆرتربکات.

سەرچاوەی سەرەکی بۆ ڤیتامین دی بریتییە لە تیشکی خۆر، لە کوردستان رۆژانە بۆ ماوەی یەک كاتژمێر لە نێوان كاتژمێر (10ی بەیانی بۆ 4ی پاش نیوەڕۆ)، وەك ئەوەی ئەو پسپۆرە دەیڵێت.

ئەوەش دەڵێت، هیچ خواردنێک بڕی پێویست لە ڤیتامین دی بۆ جەستە تێدانییە، بەدەستهێنانی یان لەڕێگەی زیادکردنی ڤیتامین دی بۆ ناو کۆمەڵێک خۆراک یان لە ڕێگای تەواوکەری خۆراکییەوە دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: وەک جلوبەرگی لەنگە جلی نەشتەرگەری لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

لەبارەی ناونووسین بۆ حەج هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تای خوێنبەربوون: هەر گومانلێکراوێک بمرێت دەبێت هۆکارەکەی بسەلمێنرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێکار و ڕێنماییەکان، هەروەها زانیاری و هۆشیارییەکانی لەبارەی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەت…
Total
0
Share