بۆچی هەندێک کەس شەوان لە خەودا خەبەریان دەبێتەوە و چارەسەر چییە؟

زۆر کەس بەدەست کێشەی خەوەوە دەناڵێنن، وەکو خەوی پچڕپچڕ و خەبەربوونەوە لە شەودا کە بەزەحمەت جارێکی تر خەویان لێدەکەوێتەوە.

پسپۆڕانی تەندروستی هۆکارەکانیان بەم جۆرە دابەشکردووە:

سترێس، سترێس کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی تەندروستی هەیە، بە خەویشەوە و دەتوانێت ببێتە هۆی زۆر بەخەبەرهاتن لە شەودا، کەمی هۆرمۆنی خەو میلاتۆنین دەبێتە هۆی کێشەی خەو، هەروەها خراپی باری خەوتن کە دەبێتە هۆی بەئاگابوونەوە چەند لەشەودا.

جگە لەوەش نەخۆشییەکان و تێکچوونەکانی غودەی دەرەقی هۆکارێکی دیکەن کە کاریگەرییان لەسەر خولی خەو و بەئاگابوونەوە هەیە، وەستانی هەناسەدانیش دەبێتە هۆی زۆر بە ئاگاهاتنەوە بەهۆی کەمی ئۆکسجینەوە.

لەبارەی چارەسەرەکەیەوە پسپۆڕان دەڵێن، “بە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست و خۆراکی تەندروست و خواردنی تەندروست و  ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی و بەکارنەهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی و دوورکەوتنەوە لە رووناکی زۆر لە کاتی خەودا کاریگەری باشیان دەبێت.”

لەلایەکی دیکەشەوە خەوتن بەر لە کاتژمێر 12ی شەو کاریگەری بەرچاوی دەبێت و دابینکەری سووڕی خەوی تەندروستە.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی مەسعود بارزانی دەکات

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share