وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا تاقیكردنەوە وزارییەكان بەردەوامبن

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا تاقیكردنەوە وزارییەكانی بە هەمان خشتەی پێشوو بەردەوامبن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، تاقیكردنەوە وزارییەكان- خولی دووەم بەردەوام دەبن و بە هەمان خشتەی پێشوو تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدرێن.

دوێنێ دووشەممە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی بەغدادەوە بڕیاردرا تاقیكردنەوە وزارییەكان- خولی دووەم ڕابگیرێت، بەڵام دوای هێوربوونەوەی دۆخەكە ئەمڕۆ جارێكی دیكە بڕیاردرا تاقیكردنەوەكان بەردەوامبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسێکی عێراقی: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە کێشەوە

ئاژانسێکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، عێراق رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.…
Total
0
Share