پاپا فڕانسیس: نوێژ و دوعای خێر بۆ گەلی عێراق دەكەین

پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان لەبارەی دۆخی عێراقەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “بە نیگەرانییەوە چاودێریی ڕووداوەكانی بەغداد دەكەین و نوێژ و دوعای خێر-یش بۆ گەلی عێراق دەكەین”.

ئەمڕۆ چوارشەممە پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان پەیامێكی لەبارەی دۆخی عێراقەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “بە نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو ڕووداوانەی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغدادمان كردووە و گفتوگۆ و برایەتیی هەنگاوێكی پێویستە كە دەبێت هەمووان بیگرنەبەر”.

پاپا فڕانسیس، دەشڵێت، “هەموومان نوێژ و دوعای خێر بۆ گەلی عێراق دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: هیوادارین هیچ دواکەوتنێکی دیکە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێم روونەدات

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و هیوادارن هیچ…
Total
0
Share