عێراق ناڕەزایی لەبارەی سووتاندنی قورئان بە نێردراوی سوید دەگەیەنێت

ڕاسمۆس بالودان سەرۆكی پارتی “هێڵی توندڕەو”

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەنجامدەری کارەکانی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد بانگێشت دەكات بەمەبەستی گەیاندنی ناڕەزایی بەرامبەر سووتاندنی قورئان لەلایەن كەسانی “پەڕگیرەوە” لە سوید.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، هاكان ڕۆس كاربەڕێكەری سوید لە بەغداد بانگێشتكراوە و ناڕەزایەتی حكومەتی عێراقی پێگەیەندراوە، بەهۆی سووتاندنی نوخسەیەكی قورئان لەلایەن گروپێكی پەڕگیرەوە بە سەرۆكایەتی ڕاسمۆس بالودان.

ڕاگەیەندراوەكە ئەو كارەی بە “سوكایەتی بە هەستی موسوڵمانان و بێڕێزیكردن بە پیرۆزییەكانیان” ناوبردووە.

وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشكردووە كە كارێكی لەوجۆرە پێچەوانەی بنەما مرۆییەكانە كە ڕەنگدانەوەی بنەمای ئاینەكانە و، پێچەوانەشە لەگەڵ داننان بەوی دیكەی ئاینیدا.

ڕووداوەكە پێنجشەممەی ڕابردوو لە شاری لینشۆبینگ-ی باشووری سوید بووە و بەپێی میدیاكان ڕاسمۆس بالودان كە سەرۆكی پارتی “هێڵی توندڕەو”ە كارەكەی لە ناوچەیەكی شارەكەدا كردووە كە موسوڵمانەكانی تیایدا نیشتەجێن.

بابەتی پێشتر

ژن و پیاوێك دەستگیركران پیاویان بردووەتە ماڵەوە و بە ڕووتی ڤیدیۆیان گرتوون

بابەتی دواتر

بەریتانیا هاوکاریی سەربازیی زیاتر دەنێرێت بۆ کێیڤ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share