یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممەی چامپیۆنزلیگ بە کاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمشەو، سێشەممە کێبڕکێی یانەکان لە گەڕی پێنجی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدرێن و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگدا لە دونباس ئارینا یانەی شاختار دۆنستیکی ئۆکرانی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکات، یانەی شاهانە بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی ئیدین هازاردی بەلجیکی بێبەش دەبێت.

لە یاری لوتکەشدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە واندا میترۆپۆلیتانۆ ڕوبەڕوی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەبێتەوە، ئینتەرمیلانیش لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر بوروسیا مونشنگلادباخ یاریدەکات.

لە یارییەکی بەهێزی کۆمەڵەی چوارەمدا، یانەی لیڤەرپوڵ لە ئانفێڵد ڕۆدز میواندرای ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی دەکات و هەردوو جەمسەرەکە شەڕی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی گروپەکەیان دەکەن.

 

چامپیۆنزلیگ (گەری پێنج – کۆمەڵەکان)

لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ – ڕێدبول سالزبۆرگ (8:55)

شاختار دۆنستیک – ڕیاڵ مەدرید (8:55)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – بایرن میونشن (11:00)

بوروسیا مونشنگلادباخ – ئینتەرمیلان (11:00)

پۆرتۆ – مانچستەر سیتی (11:00)

مارسیلیا – ئۆڵۆمپیاکۆس (11:00)

لیڤەرپوڵ – ئەیاکس ئەمستەردام (11:00)

ئاتالانتا بێرگامۆ – میتیلاند (11:00)

 

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا (کۆمەڵەکان)

یوکۆهاما مارینۆس – جیونبک هیوندای مۆتۆرز (1:00)

گوانگژو ئێڤەرگراند – سون سامسۆنگ بلووینگز (1:00)

شەنگهای – ئێف سی سیدنی (4:00)

جوهۆر دارول تاکزیم – ڤیسڵ کۆبی (4:00)

 

لیبەرتادۆریس (قۆناغی 16)

سانتۆس – لیگا دی کوێتۆ (6:00)

ڕیڤەرپلەیت – ئەتلەتیکۆ پارانێنسی (9:00)

فلامینگۆ – ڕاسینگ کلەپ (3:30)

بابەتی پێشتر

تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو میدیایەی لە پەرچەکرداردا دروست نەبووە

بابەتی دواتر

ئیدارەی ستاد ڕینس دەرگای بۆ "گەوهەرە فەرەنسیەکە" کردووه‌ته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share