بەرشلۆنە چانسێکی تر بە دێمبیلی دەدات

دوای چاکبوونەوەی پەیوەندییەکان، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بڕیاریداوە بۆندێکی نوێ پێشکەش بە عوسمان دێمبیکی فەرەنسی بکات.

کێشەکانی نێوان عوسمان دێمبیلی و ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بەهۆی کارامەیی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەرەوە بەرەو چارەسەربوون دەچێت، ڕاهێنەرەکە لە دوواین ڕووبەڕووبوونەوەکاندا پشتی بەتواناکانی بەستووە، هەروەها ڕاشیگەیاندووە، کە بیر لە فرۆشتنی ناکاتەوە.

خوسێپ پێدرۆرێل، پێشکەشکاری پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”ی ئیسپانی وتوویەتی، “دوای هێوربوونەوەی گرژییەکان، ئیدارەی بارسا لەسەر ڕاسپاردەی خوان لاپۆرتا ئامادەکاری کردووە بۆ پێشکەشکردنی بۆندێکی نوێ تایبەت بە نوێکردنەوەی بۆندی دێمبیلی”.

بۆندە نوێیەکە لەڕووە وەرزشیی و داراییەکانەوە لەوانەی پێشوو باشترە، هەروەها پێگەیەکی بەهێزتر بە هێرشبەرەکە دەدات، ئەم هەنگاوەش بەدڵی چاڤی بووە و بڕیاریداوە لەو بارەیەوە هاوکاریی بەڕێوەبەرانی یانەکەی بکات.

بابەتی پێشتر

ڕەوشی ڕوسیا و ئۆکرانیا کاریگەریی لەسەر چامپیۆنزلیگ دروستدەکات

بابەتی دواتر

ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا زیان بە شاختار دەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەری ئەرجەنتین ناڕازییە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەرجەنتین و پاراگوای یەكسان بوون و سكالۆنی-ش دڵتەنگە بە ئەنجامەكە، بەرازیلیش سێ گۆڵی لە فەنزوێلا…
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ شەممە چەند یارییەکی بەهێز لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەڕێوەدەچێت. لە ئیسپانیا ڕیاڵ دەبێتە میوانی ڤیاریاڵ و…
Total
0
Share