بەشداریکردنی لوکاکو لە “دێربی میلان” گومانی لەسەرە

ڕۆمێلو لوکاکوی بەلجیکی، بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یاریی کریمۆنێزی ناکات، گومان دەکرێت بەشداری “دێربی میلانۆ”ش نەکات.

بەپێی زانیارییەکانی “سکای سپۆرت ئیتاڵیا”، لوکاکو لە دوایین یاریی ئینتەر میلان بەرامبەر لازیۆ دووچاری پێکانی ماسولکەیی بووە (پێکانی ماسولکەی ڕان)، بەو هۆیەوە بۆ یاریی سێشەممەی داهاتوو بەرامبەر کریمۆنێزی بانگهێشت ناکرێت.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاهێنانەکانی بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجام نەداوە، ستافی پزیشکیی ئینتەر گومانیان لەوە هەیە لە یاریی “دێربی میلانۆ” نەتوانێت بەشداری بکات، بۆیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پشکنینی پزیشکی زیاتری بۆ دەکرێت بۆ زیاتر تێگەیشتن لە جۆری پێکانەکە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی.

لوکاکو لەم وەرزەدا سێ یاریی بۆ “نێراتزۆری” کردووە، تەنها گۆڵێکی تۆمار کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆن بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سیتی کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share